بلۆگ وه‌كو ئه‌رشیفێكی تایبه‌تی و پارێزراو وایه كه تۆ بابه‌ته‌كانت و نووسینه‌كانتی تێدا بڵاو ده‌كه‌یه‌وه و هه‌موو كه‌س ده‌زانێ كه ئه‌و نووسینانه هی تۆیه و ناوت پارێزراو ده‌بێت.
كه بلۆگت هه‌بێت ده‌بیت به كه‌سێكی خاوه‌ن ئیلتیزام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دایمه‌ن خه‌ریكی نووسینی بابه‌تی نوێ ده‌بی بۆ خوێنه‌ره‌كانت
له‌گه‌ڵ ته‌واوی دنیا له په‌یوه‌ندیدا ده‌بی و دانابڕێی
كاتی زیاده‌ی خۆت له شتێكی به‌سوددا سه‌رف ده‌كه‌ی
چونكه ده‌توانی خه‌لكی تر له‌باره‌ی شار، وڵات، ناوچه، كولتوور، پێشكه‌وتنه‌كان و گۆرانكارییه‌كان ئاگادار بكه‌یه‌وه
هه‌بونی بلۆگ توانای نووسینت باشتر ده‌كا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام خه‌ریكی موماره‌سه‌كردنی نووسین ده‌بی
هه‌بوونی بلۆگ متمانه بخۆبونت به‌رز ده‌كاته‌وه
هه‌بوونی بلۆگ توانای ده‌ربڕینی رای خۆت به‌رز ده‌كاته‌وه
هه‌بوونی بلۆگ پرۆفایلی ئینته‌رنێتت دروست ده‌كا، ئه‌گه‌ر كه‌سێك به‌دوای ناوتدا بگێڕه‌ت له‌ئینته‌رنێت ناوت ده‌بێت
ئه‌مانه و چه‌ندان هۆكاری تریش هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی تۆ ده‌ست به بلۆگكرن بكه‌ی!
بۆیه تۆش هه‌ر ئێستا بلۆگێككی خۆت بكه‌وه و بچۆ پاڵ هه‌لمه‌تی با بلۆگ بكه‌ین! و ده‌یان گه‌نجی تر كه ئێستا سه‌رقالی دروستكردنی بلۆگی خۆیانن و به‌م زوانه ده‌ست ده‌كه‌ن به نووسین له بلۆگه‌كانیان. سه‌ردانی هه‌ر یه‌ك له‌و بلۆگانه‌ی خواره‌ه‌وه بكه بۆ ئه‌وه‌ی ببیت به ئه‌ندام تێییاندا و ئیمه‌یله‌ك بنێره بۆ ئه‌وه بلۆگه‌كه‌ت بخرێته لیستی بلۆگه چالاكه‌كانه‌وه و به‌پێی ناوه‌رۆك له‌و بلۆگانه‌دا بۆت پۆلێن بكرێت هه‌تا هه‌ر خوێنه‌رك به دوای بلۆگه كوردییه‌كاندا ده‌گه‌ڕێت له‌وێ بلۆگه‌كه‌ی تۆش ببینێته‌وه.