با
بلۆگ بكه‌ین!
كامپه‌ینێكه
ئامانج لێی هاندانی هه‌مو لاوێكی كورده
كه ده‌ست بكات به بلۆگكردن له‌باره‌ی
كورد و كوردستان جا بابه‌تی بلۆگه‌كه
هه‌ر چییه‌ك بێت؛ سیاسی، ئابووری،
كلتوور، ئه‌ده‌ب، رۆژنامه‌وانی،
شرۆڤه‌كاری، سه‌فه‌رنامه، هتد.
ئامانج
له‌وكاره ئه‌وه‌یه هانی گه‌نجان
بدرێت بره‌و به تواناكانیان بده‌ن له
بواری نووسین و په‌یوه‌ندیكردن و
هه‌ولێكه بۆ ده‌وله‌مه‌ندكردنی چینی
رۆشنبیری كورد به‌و گه‌نجانه.
ئامانجی
ئه‌و بلۆگه‌ش ئه‌وه‌یه ببێته
سه‌كۆیه‌ك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو
بلۆگه‌رێك كه به كوردی له‌باره‌ی
كورد و كوردستان ده‌نووسێت.
گرینگی
ئه‌و سه‌كۆیه له‌وه‌دا ده‌بێت كه
بلۆگه‌ران ده‌توانن له یه‌ك شوێن كۆ
ببنه‌وه و په‌یوه‌ندییان هه‌بێت و
بابه‌تی یه‌كتر بخوێنه‌وه و په‌ره
به بابه‌ته‌كانیان و بلۆگه‌كانیان
بده‌ن و خوێنه‌ر بۆ خۆیان زیاد بكه‌ن.
هه‌روه‌ها
ئه‌و بلۆگ وه‌كه ڕێبه‌رێكی بلۆگه
كوردییه‌كان ده‌بێت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی
ئاگاداری بلۆگه‌كانی ئێوه نین و به
سه‌ردانكردنی ئه‌و بلۆگه ده‌توانن
سه‌یری لیستی بلۆگه‌كان بكه‌ن و
ئاسانكارییه‌ك ده‌بێت بۆ له دۆزینه‌وه‌ی
ئه‌و بلۆگه‌ی ده‌یانوێ.
No comments:
Post a Comment